دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکایەتی هەرێم: سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەکەن کە ئێرانیان کردووەقە ئامانج.

ئەمە دەقی بەیاننامەکەیە:

پەیامێك لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە:
سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج. داوا لە هەموو لایەك دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان. پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە،  به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سوپای ئیسرائیل به‌ سه‌د فڕۆكه‌ی جه‌نگی، چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و بنكه‌ی هاژه‌كی و درۆنی سه‌ربازی ئێرانی له‌ نێوخۆی ئه‌و وڵاته‌ كرده‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش كاردانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وه‌ڵتی جیاجیای لێكه‌وته‌وه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP