دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

تورکیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردەوە

هەرێم نیوز

هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان بەردەوامن و بەگوێرەى ئامارەکان، لە 72 کاتژمێرى رابردوودا، دەیان درۆن و فڕۆکەى جەنگیی هێرشى ئاسمانى کردووەتە سەر رۆژئاواى کوردستان و بەهۆیانەوە 17 کەس گیانیانلەدەستداوە و 49 کەسى دیکەش برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تورکیا دوو شوێنی لە شارەكانی قامشلۆ و دێركی رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد، ئەوەش لە بەردەوامی بۆردومانەكانی كە لە ئێوارەی رۆژی جوارشەمەی هەفتەی رابردووەوە دەستی پێكردووە بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی رۆژئاوای كوردستان.

لە شاری دێرک دووجار کارگەیەکی ماست و پەنیریان بە ناوی زۆزان لەبۆردومان کردوە، لە ئەنجامدا 3 ژن برینداربوون، کە یەکێکیان بینەکەی سەختە .

ھەروەھا سوپای تورکیا دەروازەی داداتیان لە نێوان مەنبەج و جەرابلوس تۆپبارانکردوە، لە ئەنجامدا 2 منداڵ برینداربوون، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتایەکان، لە دەستپێکی هێرشەکانی تورکیا لە 23ی ئەم مانگەوە، نزیکەی 685 جار هێرشکراوتەسەر هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP