هەرێم نیوز
ئەمڕۆ مه‌سروور بارزانی له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولێكی تری قوتابیانی زانكۆی كوردستان وتی، کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دەکەین و هەرکەسێکیش لەگەڵمان بێت پێشوازی لێدەکەین.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێشخشتنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی شتێكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ی پابه‌نده، له كاتێكدا ئێستا كار ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ، پێشوازی له هه‌ر كه‌سێكیش ده‌كه‌م له‌و گه‌شته پێشكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵمان ده‌بن.
وتیشی، بە سه‌ركه‌وتنی لە هه‌ڵبژاردن سه‌لماندمان كوردستان ڕوو له گه‌شه‌یه و به نه‌یاره‌كانمان ده‌ڵێم وه‌رن له‌گه‌ڵمان پێكه‌وه پێشكه‌وتنی زیاتر به‌دی بێنین، بۆ نموونه له كه‌رتی په‌روه‌رده.
سەرۆکی حکومەت دەشڵێت، حكوومه‌تی نوێ ده‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و یه‌كگرتووتر بین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و هیوا و ده‌رفه‌ت بده‌ین به خه‌ڵكی كوردستان و وه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌م خاكه ده‌بێت پارێزگاری له‌و هه‌رێمه بكه‌ین.