دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/10/2024

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: دەتوانم کۆتایی بە پێکدادان و تووندوتیژی بهێنم

هەرێم نیوز 

عومەر ئۆجەلان لەگەڵ مامی کۆبووەوە، پەیامێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بە رای گشتی راگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، دەتوانێت کۆتایی بە پێکدادان و تووندوتیژی بهێنێت.

عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها رۆژی پێنجشەممە لە ئێکسی یەکەمیدا رایگەیاندبوو، رۆژی چوارشەممە چوونەتە ئیمڕاڵی و رووبەڕوو دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان کردووە. 

عومەر ئۆجەلان وردەکاریی دیدارەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا کردووە و نوسیویەتی: "لە دیدارەکەدا ئۆجەلان بە گشتی تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکانی کرد و داوای کرد ئەم پەیامە بگەیەنمە رای گشتی کە گۆشەگیری بەردەوامە. ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت، هێزی تیۆری و پراکتیکیی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادان و تووندوتیژییەوە رابکێشم بۆ زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی".

عومەر ئۆجەلان هەروەها رایگەیاندووە، کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان تەندروستە و سڵاوی بۆ هەمووان هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP