دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/10/2024

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان: كارەكان زۆر سەركەتووبووەو هیچ سكاڵایەكی سوری تۆمارنەكراوە

هەرێم نیوز 

سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم ڕایگەیاند، تا ئێستە 160 سکاڵا هەبووە، هەروەها کۆمیسیۆن بۆ یەکەمجار وێنە و کارتی دەنگدان دەداتەوە هەموو ئەو لایەنە سیاسیانە و بەربژێرە سەربەخۆکان و هاوپەیمانەکان، دەتوانن لە ئۆفیسەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی وەری بگرن و وردبینی و بەراوردی بۆ بکەن.

نەبەرد عومەر، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نزیكەی (160) سكاڵا تۆماركراوە، لەگەڵ پوچەڵكردنەوەی زیاتر لە (200) هەزار لە هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

ئاماژەی بەوەش کردووە ، (6318) وێستگەی دەنگدان لە هەرێمی كوردستان كراونەتەوە هیچ كێشەیەكی تیادانەبووە، جگە لە (26) وێستگە لە هەولێرو دهۆك و سلێمانی، 

وتیشی، كارەكان بەشێوەیەكی زۆر سەركەوتوو  بەڕێوەچووە.  

ئەوەشی خستەڕوو، رێژەی بەشداری بەرزبووە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوی هەرێم كە لە ساڵی (2021) بەڕێوەچوو، كۆی دەنگ پوچەڵ لە هەڵبژاردنەكانی (2021) نزیكەی (197) هەزار دەنگ بووە، لەم هەڵبژاردنەشدا (208) هەزار دەنگ.

لای خۆشیەوە، ئەیسەر یاسین وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تائێستا كۆمیسیۆن هیچ سكاڵایەكی سوری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمارب نەكردووە. 

ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20-10-2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تێکڕا نزیکەی 70%ـی دەنگدەران بەشدارییان لە هەردوو دەنگدانەکەدا کردووە. 

ژمارەی کورسیی لایەنە سیاسییەکان بەپێی ئەنجامی بەرایی:

 پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 23 کورسی

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 15 کورسی 

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 7 کورسی

ڕەوتی هەڵوێست: 4 کورسی

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی

بەرەی گەل: 2 کورسی

بزووتنەوەی گۆڕان: 1 کورسی

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 1 کورسی

کۆتای پێکهاتەکان: 5 کورسی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP