دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیانی هەولێر و سلێمانی دەستی پێكردووە

هەرێم نیوز
دابەشكردنی نەوتی سپی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بەردەوامە، لە ئێستاشدا لە ناو گەڕەكەكانی هەولێر و سلێمانی دەستی پێكردووە.

 سەرچاوەیەك لە لیژنەی سووتەمەنی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە و ئەم هەفتەیە لە سنووری مەڵبەندی 3ی ناو سلێمانی لە گەڕەكەكانی (هەواری تازە و ئیسكان و مەجید بەگ) نەوت دابەشكراوە.

باسی لەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو نەوت لە سنووری مەڵبەندی 4 لە گەڕەكەكانی (مامۆستایان و قازی محەمەد و شێخان) دابەشدەكرێت و تەنها پێویستی بە كارتی نەوت هەیە و بڕی 104 هەزار دینار لە هاووڵاتی وەردەگیرێت.

لە شاری هەولێریش دابەشكردنی نەوت دەستپێكردووە و  ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری نەوت و كانزاكانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە ناو سەنتەری هەولێر بەردەوامە و بەشێکی زۆری بریکارەکان نەوتیان پێگەیشتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP