دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

وادەی کۆتایهاتنی ئەم وشکە سەرمایە ئاشکراکرا

هەرێم نیوز
شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند، ئەم وشكە سەرمایە تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و دواتر كۆتایی دێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەكی سارد بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، كەشێكی وشكە سەرما ناوچەكەی گرتوەتەوە و بەردەوام دەبێت تاوەكو ڕۆژی هەینی و پاشان بەرەو لاواز بوون دەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پێنج شەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2024، لە دوای نیوەڕۆ بۆ شەو لە هەندێ ناوچە ئەگەری باران بارین هەیە لە لاواز بۆ مامناوەندە باران بارینەكە و هەندێ ناوچەی دیاری نەكراو دەگڕێتەوە.

باسی لەوەشكرد، خێرایی با لە بەشێك لە ناوچەكان چالاك دەبێت لە 20 كیلۆمەتر تا 35 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بەپێی كات و شوێن گۆڕانكاری ڕوودەدات و پلەی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر هەست بەسەرما دەكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP