دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 3 هەفتە

مەسرور بارزانی گەورەترین پرۆژەی ئاژه‌ڵداری و شیره‌مه‌نی له‌سه‌ر ئاستی عێراق کردەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی "کاڤین فارم"ـی کردەوە کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمهێنانی ماست و شیر و پەنیر. 

لە چوارچێوەی هەمە جۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، گەورەترین پڕۆژەی ئاژەڵداریی و بەرهەمهێنانی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە دهۆک دەکاتەوە.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی زۆر پێشکەش بە هاووڵاتییانی ناوچەکە دەکات و بەرهەمی جوتیارانمان هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت، ئێستا لە زۆر بواردا دهۆک لەپێش زۆرینەی پارێزگاکانی عێراقەوەیە، ئەمەش جێگەی پێزانینە کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بایەخی تەواویداوە بە سێکتەری کشتوکاڵی لە کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، "پرۆژەکان لە سنووری ئەو پارێزگایە بە ژمارە دیارە، کشتوکاڵ بنەمای ئابووری هەموو وڵاتێکە و بە ئابووریی دایک ئەژمار دەکرێت، هەروەها داڕشتنی سیاسەتێکی دروست بووەتە هۆی ئەوەی ژیانی خەڵکی ئەو سنوورەش بگۆڕێت".

کاڤین فارم گەورەترین پڕۆژەی ئاژەڵداریی و شیرەمەنییە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، پڕۆژەکە نزیکەی دوو هەزار و 500 هەلی کار دەڕەخسێنێت، پڕۆژەکە بە گوژمەی 90 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.

پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 120 هەزار لیتر شیری هەیە لە ڕۆژێکدا و توانای وەرگرتنی شیری ئاژەڵدارانی ناوچەکەشی هەیە بەمەش ڕێژەکەی دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ 500 هەزار لیتری ڕۆژانە.

ڕۆژی 7ی6ی2022 لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بەردی بناغەی پرۆژەکە دانراوە و لە ماوەی دوو ساڵ و سێ مانگدا تەواو کراوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP