دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

هۆكاری ئازاری گەدە لە ڕەمەزاندا چییە؟

ئا :دەریا

1 — دوای خواردن، نوستن دەبێتە هۆی ئەوەی كە خۆراكەكە بە شێوەیەكی ئاڵۆز لە گەدەدا بمێنێتەوە و بە باشی هەرس نەكرێت و لەو كاتەشدا دەبێتە هۆی ترشانی گەدە .

2 — ئەنجام نەدانی وەرزشە و چارەسەریش وەرزشێكی سووكە دوای ژەمە خواردنەكان كە دەبێتە هۆی پارێزگاریكردن لە زۆر نەخۆشی بەتایبەتی نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان.

3 — خواردنی ترشی و تیژی لە ژەمی ئێوارەی رەمەزاندا هۆكارە بۆ تێكدانی گەدە، هەروەها ئەو کەسانەی ئارەزووی خواردنی ترشی یان تیژی دەكەن سعاتێك دوای نانخواردن بیخۆن، هیچ زیانێكی نابێت بۆیان.

4 — خواردنی ترشی و تیژی دەبێتە ھۆی تووش بونی ئازاری گەدە بەتایبەت لە مانگی رەمەزان، ئەمەش بەهۆی گرژبوونی گەدە و پشوویەكی درێژ.

5 — خواردنەوە گازیەکان دەبێتە ھۆی ئازاری گەدە بەھۆی بونی بڕئکی زۆر لەشەکر و بونی گاز تیاندا کاردەکاتە سەر کرداری ھەرس .

6— جگەرە کێشان کاریگەری سلبی ھەیە لەسەر گەدە دەبێتە ھۆی زیاد بونی ترشەڵۆکی گەدە.

٧ — زۆر خواردنەوەی چاو قاوە ھۆکارێکی ترە بۆ ئازاری گەدە لەمانگی رەمەزاندا .

8— خواردنی شیرینیەکی زۆر لەدوای بەربانگ ئەمەش ھۆکارە بۆ ئازاری گەدە .

ھەمولایەک تەندروست بن ڕۆژو عیبادەتی ھەمولایەک قبوڵ بێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP