دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

چەمچەماڵ ئامادەکاری دەکات بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنەبەربوون

هەرێم نیوز
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بۆ ڕێگری لە بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربوون، ژمارەیەک ڕێکار دەگیرێتەبەر.

 قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤/ ٥/ ٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بەئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری و جێگیری بەڕێوەبەری تەندروستی و نوێنەری ئاسایش و پۆلیس، کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ ڕووبەرووبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بەڕێوەچوو.

ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری کورتەیەکی لەسەر نەخۆشیەکە و ڕێگاکانی بڵاوبونەوە و چۆنێتی خۆپاراستن خستە ڕوو، داواشیکرد بەهەماهەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگری لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بگرنە بەر.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەو مەبەستە هەر ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی قائیمقام و بەئەندامێتی بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لیژنەیەک پێکهێنرا و لە ڕۆژانی داهاتوودا مەیدانی ئاژەڵان بە مادەی تایبەت دڕشێنرێت و ڕێکاری پێویست لەگەڵ قەسابخانە و گۆشت فرۆش و ئاژەڵدارەکان دەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لەو نەخۆشیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP