هەرێم نیوز
كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشیوە بە بەشی هەناوی مێشك و دەمار لە نەخۆشحانەی شار وەك باشترین و یەكەم سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆجاری دوەم، كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشیە بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار، وەك باشترین و یەكەم سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق و ئەو كەیسانەی تێدا چارەسەر دەكرێت.
د.زانا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لەنەخۆشخانەی شار دەڵێت، "خەڵاتەكەی ئەمساڵی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك بۆ نەخۆشخانەی شار پلاتینیۆمە و پلەیەك بەرزترە لە خەڵاتی ساڵی ڕابردو".
دەشڵێت، "ئەو خەڵاتەی پێیان بەخشراوە هاوشێوەی وڵاتانی زۆر پێشكەوتوە، سەبارەت بەوەی بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشكە".