هەرێم نیوز
لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی میسر، تیمێم مۆبایلێک لەگەدەی کەسێک دەربهێنن کە 6 ساڵ بوو لەنێو گەدەی مابوویەوە.
ماڵپەڕی تەهیا مەسڕ، ڕایگەیاند، ئەو نەخۆشخانە نەشتەرگەریەکەی تێدا ئەنجامدراوە ناوی (ئەل بەتینە)ـیە لە شاری مانسوڕی میسڕ، بۆ شەش ساڵ مۆبایلێک لەنێو گەدەی نەخۆشێک ماوەتەوە و تووشی هەوکردنێکی زۆری کردبوو و بووبووە هۆی ئەوەی 30 کیلۆگرام لە کێشی لە دەست بدات.
هاوکات لە ڕابردوودا هەوڵ درابوو مۆبایلەکەی لە گەدەی دەربهێنن، بەڵام پزیشکەکان سەرکەوتوو نەبوون و چاوەڕێیان کردبوو کە کاتێک مۆبایلەکە بووەتە هۆی ڕێگریکردن لە خۆراک لە نێو گەدەی ئەو کاتەی نەشتەرگەری بۆ دەکەن، دواجار توانرا تەنیا بە 45 خولەک مۆبایلەکەی بۆ دەربهێنن.