هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، چوار ماددەی پاقلەمەنی، كە (ماش، نیسك، لەتكەنۆك، نۆكی ساخ) لەخۆی دەگرێت بۆ بەشەخۆراکی زیادکرا.
كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكی وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان.
ڕوونیشیکردەوە، لە بەشەخۆراكی حەوتەم سەرجەم ماددەكانی خۆراك دابەش دەكرێت وەك ڕابردوو، بەڵام ماددەی دیكەش زیادكراوە.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەو ماددانەی زیادكراون بریتین لە 4 ماددەی پاقلەمەنی، كە (ماش، نیسك، لەتكەنۆك، نۆكی ساخ) لەخۆی دەگرێت.