دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

محەمەد كەمال: پێویستە سەرژمێری لە کەرکوک دوابخرێت

هەرێم نیوز

بەرپرسی لقی سێی پارتی داوا دەکات تاوەکو دۆخی کەرکووک ئاسایی دەکرێتەوە سەرژمێری دوابخرێت، لەپاڵ ئەمەشدا داوا لە ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان دەکات بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و خۆیان تۆمار بکەن.

محەممەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای دواخستنی پرۆسەی سەرژمێری کرد بۆ دوای جێبەجێکردنی  ماددەی 140 کرد.

راشیگەیاند:  دەبوایە پەلە نەکرێت و دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە ئەوسا پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لەم پارێزگایە بکرایە، هەربۆیە داوا دەکەین ئەم پرۆسەیە دوا بخرێت و پەلە لە جێبەجێ کردنی نەکرێت، چونکە ماددەی 140 جێبەجێ نەکراوە.

 ئاماژەی دا، بە گوێرەی ڕێکار و ڕینماییەکانی سەرژمێری گشتیی لە خانوویەکدا دەرفەت هەیە سێ خێزان خۆیان تۆمار و ناونووس بکەن، گوتیشی: هاووڵاتییانی ئاوارە دەتوانن بگەڕێنەوە و لە ماڵە خزمەکانیان خۆیان تۆمار بکەن.

محەمەدكەمال، وتیشی: دەبێت خەڵكی ناوچە كوردستانیەكان پێش (5)ی (10) خۆیان ناونوس بكەن و داوایان لێدەكەین بگەڕێنەوە و عەرەب بە لێشاو خۆیان لە ناوچە كوردستانییەكان تۆماردەكەن.

هەروا دەربارەی پرۆسەی تەعریب، ڕایگەیاند:  گوندی زەرتک تاوەکوو ساڵی 1988 کە خاپوور کرا یەک ماڵە عەرەبی تێدا نەبوو، بەڵام ئێستا لە قۆناغی گەمارۆ و ژمارە لێدانی پرۆسەی سەرژمێری نزیکەی 28 ماڵە عەرەب و هەشت ماڵی کوردی تێدا تۆمارکراوە، لە کاتێکدا زیاتر لە 250 خێزانی ڕەسەنی خەڵکی ئەو گوندە لە ناوچەکانی کوردستان پەرشوبڵاو بوونە و خەڵکی عەرەب لە جێگەی ئەوان تۆمارکراون، ئەمەش مەترسییەکانی سەرژمێری گشتییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە 20ی 11ی 2024  سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت و ئێستا قۆناغی یەکەمی دەستپێکردووە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP