دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمسیۆن ناوی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز 

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ناوى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى بڵاوکردەوە کە ژمارەیان 1191 بەربژێرە

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆبووەوە؛ دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.

باسی لەوەش کرد، بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، سبەینێ 25ی9ی2024، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات و تاوەکوو 15ی10ی2024 بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستە ڕوو "کۆمیسیۆن هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە جێبەجێکردنی خشتەی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20ی10ی2024 بکرێت".

 

کلیک لێرە بکە بۆ بینی ناوەکان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP