دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لە هەولێر گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبایل دروستکرا

هەرێم نیوز
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر گەورەترین كارگەی دروستكردنی مۆبایل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووە و دەستی بە بەرهەمهێنان كرد.

وەك لە راگەیاندنێكی دەستەی وەبەرهێناندا هاتووە، د.محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان كارگەی "ئینفینیكس"ی تایبەت بە دروستكردنی مۆبایل بەسەر كردەوە.

كارگەكە بە یەكەم كارگەی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، كە بە هاوكاریی شارەزایانی چینی لە بواری تەكنۆلۆجیا مانگانە 30,000 مۆبایل بەرهەم دێنن.

كارگەكە دەیان هەلی كاری ڕەخساندووە، كە 97% دەستی كاری ناوخۆیین و بەشێكیان كوردانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعشن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP