دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا

هەرێم نیوز

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئۆتۆمبێلێكی لە شاری هەولێرەوە دزیوە و هێناویەتیە شاری سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ه، س، ب ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP