دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی حسێن: حەلبووسی کۆمەڵێک گرفتی سیاسیی لەنێو ماڵی خۆی و شیعە هەیە

هەرێم نیوز

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند،بوونی پێشمەرگە بە پێی دەستوور بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراقی لە شەڕی داعش و ئارامیی عێراق،  پێشمەرگە بەغدای پاراست تاوەکوو دەوڵەتی عێراق دروست بووە، دەشڵێت، حەلبووسی کۆمەڵێک گرفتی سیاسیی لەنێو ماڵی خۆی و شیعە هەیە، هەر بۆیە بابەتی کوردستان دەکات بە کاغەزێکی سیاسی بۆ دەستکەوتی سیاسی خۆی.

عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێکە لە خەباتی مێژووی میللەتی ئێمە، لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئەوانەی لە خەباتی شاخ، دژی دکتاتۆرییەت جەنگاون ئەوانە ڕێزی هێزی پێشمەرگە دەزانن، بەڵام ئەگەر کەسانێک بەشێک نەبووبن لە خەباتی چەکداری و سیاسی دژی ستەمی بەعس، ئەوا ئەو شارەزایەتییەیان نییە لە ڕۆڵی گرنگی پێشمەرگە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەش دا، بوونی پێشمەرگە بە پێی دەستوور بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراقی لە شەڕی داعش و ئارامیی عێراق،  پێشمەرگە بەغدای پاراست تاوەکوو دەوڵەتی عێراق دروست بووە.
عەلی حوسێن ڕاشیگەیاند، ئەو قسانەی حەلبووسی زیاتر بابەتێکی سیاسییە بۆ خۆی، چونکە کۆمەڵێک گرفتی سیاسیی لەنێو ماڵی خۆی و شیعە هەیە، نەک هەر حەلبووسی بەڵکو زۆربەی لایەنەکانی دیکەی عێراق، دەیانەوێت بابەتی کوردستان بکەن بە کاغەزێکی سیاسیی بۆ دەستکەوتی سیاسی خۆیان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی عێراق درەنگانی شەوی شەممە، 15ی ئەم مانگە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "X" بڵاویكردەوە، دژی پڕچەككردنی هێزەكانی ناوخۆن (پێشمەرگە) لە كەركوك و نەینەوا ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی کۆمەڵگەی نیشتمانی بە گشتی و لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک بە تایبەتی ئەگەر ئەو چەکانە خراپ بەکاربهێنرێن لە ململانێکاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP