دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی 15 باخچەی ساوایان و قوتابخانە دادەنێت

هەرێم نیوز

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی 15 باخچەی ساوایان و قوتابخانە لە قەزای خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پانزدە باخچەی ساوایان و قوتابخانە ( لە یەک شوێن) لە قەزای خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنێت.

هەر لە چوارچێوەی بایەخدان و پێشخستنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێنمایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم قوتابخانە گڵەکانی سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوازێکی نوێ دروست دەکرێنەوە کە ژمارەیان بیست و هه‌شت قوتابخانەیە.

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا بە شێوەیەکی گشتی، زیاتر لە 195 باڵەخانە و 460 ژووری نوێ بۆ کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان دروست کراون1660 قوتابخانە نۆژەنکراوەتەوە و هاوکات شوێنی نوێی خوێندن بۆ زیاتر لە 100هەزار قوتابی لە کەرتی حکومەتیدا کراوەتەوە و بە گوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 25ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP