دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق: تەیف سامی پێی وتین پارەی مووچەخۆرانی هەرێم بەتەواوی دابینکراوە

هەرێم نیوز

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ ته‌واوی دابینده‌كرێت سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی نه‌وت و داهاته‌كان، داواشیانكردوه‌، له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌ختینه‌ی پێویسته‌وه‌، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

مستەفا گەرعاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوامان لێکردووە، کێشەکانی پەیوەست بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلابکەنەوە و پارەی کاشیان بۆ دابینبکات.

مستەفا گەرعاوی دەشڵێت، تەیف سامی پێی گوتوون پارەی مووچە بەتەواوی دابینکراوە و مەترسی لەسەر نییە، ڕەنگە هەندێک دامودەزگا ناوبەناو مووچەکانیان دوا بکەوێت، بەڵام مسۆگەرە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنەکەمان لەگەڵ تەیف سامی باسی لەوە کردووە پێویستە عێراق تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت وەک داهاتی سەرەکی و ڕێگاچارەی خێرا بدۆزێتەوە بۆ داهاتی نانەوتی و گەڕانەوەی قەرزەکانی کە لەلای دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP