دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای پشدەر دەستپێدەکات

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دەست پێدەکات”.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە دابەشکردنی نەوت لە سنووری قەزای پشدەر دەستپێدەکات، بۆ هەرخێزانێک بڕی 200 لیتر دابیندەکرێت بە نرخی 104 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ  دابەشکردنی نەوت لە سنووری قائیمقامیەتی قەزای پشدەر دەست پێدەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 225 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرا، کە زیاتر لە 99% ی خێزانەکانی هەولێر نەوتیان وەرگرتووە، لە سلێمانی و هەڵەبجەش نزیکەی 78% ی کۆی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە، نزیکەی 84% ی دانیشتوانی دهۆکیش لە نەوتی سپی سوودمەند بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP