دواین هەواڵ

ئابوری‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: پابەندین بە دابینكردنی موچەی موچەخۆران لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە دابینكردنی موچەی موچەخۆران لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا، دەشڵێت، "دەنگۆی بێتوانایی وەزارەت لە دابینكردنی موچە دورە لە راستیەوەو رەتیدەكەینەوە"

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە دەڵێت،  ئەو دەنگۆیانەی بەم دواییە لەلایەن هەندێك لە كەسایەتیەكانەوە باسكراوە، سەبارەت بەوەی وەزیری دارایی رایگەیاندووە، لەمانگەكانی ئایندەدا توانای دابەشكردنی موچەیان نابێت، بەتەواوی دورە لە راستیەوە، وەزیری دارایی لێدوانی لەوشێوەیەی نەداوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی دارایی، پابەندبونی تەواوی خۆی دووپاتدەكاتەوە بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا، بە فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنیەكان بە حەشدی شەعبیشەوە، بەگوێرەی یاسا و سیستمە كارپێكراوەكان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP