دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

دەروازەی پەروێزخان لەبارەی هێنانە ناوەوەی تەماتە بۆ هەرێم روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

هەرێم نیوز 

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند، بەهیچ جۆرێک باری تەماتە لەڕێگەی دەروازەکەوە نەهاتوەتە ناو هەرێمی کوردستان.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە،  چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە باری تەماتە دێتە ناو هەرێمی کوردستان، بۆیە هەمو  شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و دورە لەڕاستیەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهەمو لایەکی رادەگەیەنین بەهیچ جۆرێک لە دەروازەکەمانەوە باری تەماتە نەهاتۆتە ناو هەرێمی کوردستان. 

دەشڵێت، بەهەمو شێوەیەک پابەندین بەڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەر بۆیە بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەکەمانەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP