دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

بەغداد بۆ لیستى موچەى فەرمانبەران، داواکاری نوێی هەیە

هەرێم نیوز 

بەغداد لیستێكی نوێی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە كە تیایدا داوای زانیاری نوێی فەرمانبەران دەكات، داوا دەکات لەلایەن فەرمانگەكانەوە سەرجەم خشتەكانی پڕبكرێنەوە و بكرێنە بنەما بۆ لیستی موچەی مانگی (10ـی 2024).

سەرچاوەیەك بە میدیای گۆڕانی رایگەیاندووە، دوای سەردانەكەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و شاندە باڵاكەیان بۆ هەرێمى کوردستان، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لیستێكی نوێی ئاڕاستەی هەرێم كردوە و داوای كردوە لەلایەن فەرمانگەكانەوە سەرجەم خشتەكانی پڕبكرێنەوە و بكرێنە بنەما بۆ لیستی موچەی مانگی (10ـی 2024).

ئاماژەی بەوەش کردووە، لیستە نوێیەكەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، لەڕێگەی گەنجینەكانەوە ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم كراوە و تیایدا داوای ناوی دایك، بەرواری لەدایك بون، رەگەزی فەرمانبەر و رۆژی دەستبەكاربون و هەندێك زانیاری دیكەی لەخۆگرتوە، داوای كردوە بۆ موچەی مانگی (10) بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لای خۆشیانەوە گەنجینەكان لەڕێگەی گروپی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لیستە نوێیەكەیان بۆ فەرمانگەكان ناردوە و داویانكردوە كە لەماوەیەكی كورتدا لیستەكە ئامادەبكەن و بیگەڕێننەوە بۆیان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP