دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی: کێشە لە سەر موچە نەماوە

هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غدا له‌ هه‌ولێر بڕیاردراوه‌ ناردنی موچه‌ به‌رده‌وام بێت و ده‌ڵێت، "پێموانیه‌ له‌ ئێستادا موچه‌ كێشه‌ بێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی سەردانێکیدا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەربارەی پرسی مووچە و نەوت لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای هاتنی شاندەکەی بەغدا، تا ئێستا ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە مووچە دێت و بڕواناکەم لەمەودوا پرسی مووچە ببێتە کێشە.
وتیشی، داوا لێبوردن دەکەین کە هەندێکجار مووچە دوادەکەوێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە. کێشە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە. دەبێت لە بەغدا ئەم پرسە [چارەسەر] بکرێت.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە گوتی: "هێشتا بۆ بانگەشە ماوە، پێشتر گوتوومە و ئێستاش دەیڵێم کە دەبێت بانگەشە بکرێت بەو شێوەیەی کەس کەس نەشکێنێت. لە ئەنجامدا ئێمە هەموومان لە کەشتییەکداین. هەڵبژاردن شتێکی سرووشتییە. هەڵبژاردن دەکرێت. بەڵام یەکتر شکاندن و یەکتر سڕینەوە، بەڕای من نابێت ئەوە بکەین و نابێت بگاتە ئەو قۆناخە. دەبێت بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەک نەبێ کە ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان تێکبدرێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP