دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی بەرگری عێراق لەسەر پڕچەککردنی پێشمەرگە هاتەدەنگ

هەرێم نیوز

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، پێشمەرگەی كوردستان هێزێكیی نیشتمانییە و ئەو گولە تۆپانەی پێی گەیشتوون حەوت ساڵ لەمەوبەر گرێبەستییان كراوە. 

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، پێشمەرگە هێزێکى نیشتمانییە و گومان لە دڵسۆزى بۆ عێراق لێناکرێت، پێدانى تۆپهاوێژەکان بە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەماى یاداشتێکى سەرۆکى هێزەچەکدارەکانى عێراق بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بووەتەوە لەبارەی "مەدفەع"ـەكانی هاوتەرزی عەیار 105ـەوە كە بۆ پێشمەرگەی كوردستان دابین كراوە، دەمانەوێت ئەم روونكردنەوانە بدەین: 

یەكەم: گرێبەستی كڕینی ئەم چەكانە لە سەردەمی وەزیری بەرگریی پێشووی عیراق بووە نەك لەم كابینەیەدا. 

دووەم: ئەو بڕە پارەی خەرج كراوە بۆ كڕینی تۆپی تۆپهاوێژەكان پێش پێكهێنانی ئەم كابینەی ئێستای حكومەت خەرج كراوە. 

سێییەم: تۆپەكان لە 20ی شوباتی 2023 گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە. 

چوارەم: گولە تۆپ و "مەدفەع"ـەكان وێڕای ئەوەی لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ پێشمەرگە دابین كرابوون، بەڵام دوای ساڵێك بەسەر بڕیارەكە ئینجا گەیشتن بە وەزارەتی پێشمەرگە. 

جێی ئاماژەیە ئەم ڕاگەیەندراوە دوای ئەوە دێت، سەرۆکی لەکارلابراوی پەرلەمانێ عێراق، محەممەد حەلبوسی دژی پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە لێدوانی دابوو. لە کاتێکدا، پێشمەرگە لە ماددەی 121ـی دەستووری عێراق وەک هێزێکی فەرمی و پارێزەری دەستوور ناوی هێنراوە.

لە بەرامبەردا، موسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە پەرلەمانی عێراق وتی: کێشەمان لەگەڵ پرچەکردنی پێشمەرگە نییە. ڕاشیەگەیاند، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و هێزەکەشی هێزێکی فەرمییە، هەربۆیە یەک دید و تێڕوانینیان بۆ هەموو ئەو هێزانەی لەژێر چەتری فەرماندەیی هێزە چەکدارەکاندان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP