دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

زیندانییە سیاسیەکانی هەرێم قەرەبووکردنەوەیان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە عێراقی لێ دەکرێت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەپێناو مسۆگەر کردنی مافی زیندانییە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و قەرەبوکردنەوەیان هاوشێوەی هاوتاکانیان لەسەر جەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو.

لەمبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ زیندانییه‌ سیاسییه‌كان و راوێژكاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌وڵه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و قوربانیان، گفتوگۆمان لەبارەی ته‌واوكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ ده‌زگاكه‌ کرد.

دەشڵێت: بریار درا ڕۆژی یەکشەممە دەزگای زیندانە سیاسییەکان تەواوی پرۆژەکە دوای تێبینییەکانیان ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت بکەن، بۆ ئەوەی بەزووی لە پەرلەمانی عێراق هەموار بکرێتەوە مافی زیندانە سیاسییەکانی هەرێم زامن بکرێت.

باسی لەوەش کردووە، هەروەها دانیشتوانی شاری هەڵەبجە بەپیی هەمواری نوێ ئەو ئیمتیازات و مووچانەیان پێ دەدریت کە بۆ هاوتاکانیان له رەفحا دانراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP