دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: هانی هاوڵاتیان دەدەین بەشداری دەنگدان بکەن

هەرێم نیوز

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت: هانی هاوڵاتیان دەدەین بەشداری دەنگدان بکەن.
 
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە بنچینەی دیموكراسی گەشەسەندووە و هاووڵاتیان دڵنیادەكاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتوویان دەنگیان هەیە.
 
دەشڵێت، هانی هاوڵاتییانی هەرێم دەدەن لە 20ی تشرینی یەكەم بەشداری هەڵبژاردن بكەن.

بەپێی مەرسومی هەرێمی، بڕیارە لە بەرواری 20-10-2024 شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

هەر ئەمڕۆش کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، کە هەفتەی داهاتوو وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستنیشان دەکەین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP