دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

‎نێچیرڤان بارزانی: باهەڵمەتی هەڵبژاردن ئارام و مەدەنیانە بێت

هەرێم نیوز 

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسان و کادیرانی پارتی لە ئاکرێ کۆبووەوە و ڕایگەیاند، باهەڵمەتی هەڵبژاردن ئارام و مەدەنیانە بێت

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری بادینان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦-٩-٢٠٢٤  نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاکرێ لەگەڵ لقی ٩ و بەرپرسان و کادیران و ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش،‌ کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای تاوتوێکردنی کار و ئەرکەکانی پارتی و ڕێکخستنەکانی لە سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش و دەوروبەریان، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر چالاکییەکانی کادیران و ڕێکخستنەکانی پارتی بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردن.

باسی لەوەش کردووە، لەمبارەوە نێچیرڤان بارزانی وێڕای باسکردنی کولتووری پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و ڕۆڵ و ئامادەیی و پێگەی ناوچەکە لە شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا، جەختی لە بەڕێوەچوونی ھەڵمەتێکی مەدەنی ھێمن و ئارام کردەوە، ھەروەھا بەڕێزیان باسیان لە گرنگی دەنگدان کرد و سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی بە سەرکەوتنی ھەرێمی کوردستان لە قەڵەم دا.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە دۆخی ئەو دەڤەرە خرانە بەر باس.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP