دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وادەی ناردنی موچەی مانگی هەشتی هەرێم دیاریکرا

هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی ليژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە دەستپێکی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی ليژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، نیەتێک هەیە هەفتەی داهاتوو لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون، هەندێک یاسا و ڕێکار هەیە بۆ یەکخستنیان، بە لەبەرچاوگرتنی ڕوانگەی حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران باس لە میلاکی سەربازیی و شارستانی کراوەتەوە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو، کاری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی مووچەکان یەکبخرێت و کاریشی لەسەر کراوە، لەبەرئەوەی مووچەی خانەنشینای هەرێم کەمترە لە مووچەی خانەنشیانی حکومەتی فیدراڵ، مووچەی خانەنشینانی شارستانی کیشەی نییە،.

ڕوونیشیکردەوە، بەڵام خانەنشینانی سەربازیی دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت، چونکە پێوسیتی بە دابینکردنی شایسەتە هەیە، لە مانگی داهاتوو هاوتاکردنی مووچەکان لەنێوان هەردوولا یەکلا دەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، لە حکومەتی عێراقیش کێشەی دواکەوتنی مووچە هەیە بەهۆی نەبوونی سویلە، پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، کاتێک بە هەرێمی کوردستان دراوە لیستەکان هاوتا بکرێن، کە لە تێکڕای 3% زیاتر نەبێت، لە دەستپێکی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب ڕەوانە دەکرێت.

ئیخڵاس دلێمی دەشڵێت، لە بەرهەمی کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وزرای ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئەوەیە، مووچەی خانەنشیانی هەرێم و فیدراڵ بە خانەنشیانی سەربازییەوە یەک بخرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP