دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی حسێن: هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌ منافسی خۆمان نازانین

هەرێم نیوز

بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە رایگه‌یاند، هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌ مونافسی خۆیان نازانن، له‌ هه‌مانكاتدا هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی دروسته‌، "پێمانوایه‌ پێگه‌ی پارتی له‌ كوردستان به‌هێزه‌ و له‌ ساڵی 1992وه‌ یان چه‌ند كورسیه‌ك كه‌می كردوه‌ یان زیادیكردوه‌ و پارتی رێژه‌ی نه‌گۆڕه‌".

عه‌لی حسێن، بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "خاڵی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هه‌یه‌ و هیوادارین له‌ دوای هه‌ڵبژاردنیش خاڵی هاوبه‌شمان زۆر بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام رێككه‌وتنی سیاسیمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نییه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تائێستا هیچ پێشهاتێك نییه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت و به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ده‌كرێت.

عه‌لی حسێن باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه‌ هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌ منافسی خۆمان نازانین، له‌ هه‌مانكاتدا هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی دروسته‌، پێمانوایه‌ پێگه‌ی پارتی له‌ كوردستان به‌هێزه‌ و له‌ ساڵی 1992وه‌ یان چه‌ند كورسیه‌ك كه‌می كردوه‌ یان زیادیكردوه‌ و پارتی رێژه‌ی نه‌گۆڕه‌".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP