هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، عیراق دەستپێشخەریەکی کردووە بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە بارەی دۆخی لوبنانەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە رایگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزارەتەکان پێشنیازیکردووە بۆ کوبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ وەستاندنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان.
فوئاد حسێن له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “شكستێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراون”.
دەشڵێت، گرنگە ھەنگاوبنرێت و کاری پێکەوەیی بکرێت بۆ پاراستنی گەلی لوبنان و بەرگری لە مافەکانیان بکەن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، "ئه‌و قه‌یرانه ئابورییانه‌ی كه جیهانی عه‌ره‌بی گرتوه‌ته‌وه، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕۆڵی كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌یه" و جه‌ختیشیكرده‌وه "پێویسته هه‌نگاوی به‌كۆمه‌ڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانانه بنرێت".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "ئێمه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ پایته‌خته عه‌ره‌بییه‌كان و وڵاتانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاریانه".
ئه‌و وه‌زیره هۆشداریدا له‌وه‌ی “مه‌ترسییه‌كه ده‌گاته وڵاتانی دیكه، دۆخه‌كه مه‌ترسیدار ده‌بێت ئه‌گه‌ر فشاری نێوده‌وڵه‌تیی پێویست نه‌بێت، ئێستا لۆژیكی شه‌ڕ زاڵه به‌سه‌ر وتاره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی ئیسرائیله‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوی هیچ فشارێك بێته‌وه له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه”.