دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە سلێمانی

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە  شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان نزیک کاتژمێر 09:30ـی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.

چەند ڕۆژێكە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستی بە سەردانیكردنی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و لەڕۆژانی ڕابردوو سەردانی دهۆك و زاخۆ و سۆرانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی كارگێڕیی ئەم دەڤەرانە كۆبووەوە، هاوكات سەردانی پارێزگای هەولێریشی كرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی كارگێڕیی پارێزگای هەولێر كۆبووەوە.

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، جێگرانی پارێزگار، قایمقام و بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆببێتەوە.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی رێکخستنی (سلێمانی- هەڵەبجە - راپەڕین)ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حیزبەکە کۆدەبێتەوە.

هەر لە سلێمانی چاوی بە بەرپرسانی پارتی لە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و قەزا و ناحیەکانی سنوورەکە دەکەوێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP