دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەگەڵ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن مەسرور بارزانی دوو مژدەی گەورەی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیران، زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لە کۆیە لێدا، دوو مژەی خۆشی بۆ دانیشتووانی سنوورەکە ڕاگەیاند، کە دەستپێکردنی پڕۆژەی دووسایدی کۆیە – هەولێر و بە قەزاکردنی شارۆچکەی تەقتەق.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری كۆیە و لە قوتابخانەی نەجیبەخانی جەلیزادە، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی (2024-2025)ی لێ دا و وتارێکی پێشکەش کرد و ، ڕایگەیاند: مامۆستایانی بەڕێز هەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەبات بوون بەوەی بەردەوام نەوەیەكی نوێمان بۆ پەیدا دەكەن.

‎ئاماژەی بەوەشدا، خۆشحاڵم سەردانی ئەم قوتابخانەیە دەكەم كە بە ناوی نەجیبەخانی جەلیزادە كراوە، كە كچی مەلای گەورەی كۆیە و پێش 100 ساڵ وەكوو یەكەمین كچ ڕەوانەی قوتابخانەیەكی تێكەڵاو كرا، بە ناردنی نەجیبە خان بۆ قوتابخانەی تێكەڵاو، سەردەمێكی نوێی دەست پێكرد، ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە كۆیە هەر لە دێرزەمانەوە شوێنی زانست و مەعریفە و پێشكەوتن و ئەدەب بووە.

‎گوتیشی: مژدەیەكی خۆشمان بۆ خەڵكی كۆیە پێیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو، دەست بە دروستكردنی جووتسایدی هەولێر – كۆیە دەست پێ دەكەین.
‎هەروەها ناحیەی تەقتەقیش دەكەین بە قەزا و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی ناوچەکە دەکرێت.

 ڕێگای کۆیە – هەولێر ڕێگایەکی ستراتیژییە و ھاوکات بەشێکیشە لە دووسایدی ھەولێر – سلێمانی، لە ساڵی 2012 بەردی بناغەی دانراوە دەبوو لە 2014 بە گوژمەی 360 ملیار دینار تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی داراییەوە ڕاگیرا، لەم چەند ڕۆژە دەستپێدەکاتەوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP