هەرێم نیوز
سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، خستنەبازاڕی "دراوی فەرمی ترەمپ"ی ڕاگەیاند، كە ڕۆژی چوارشەممە بە نرخی 100 دۆلار بەردەست دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ئەمڕۆ شەممە لە هەژمارە تایبەتەكانی خۆی لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" و "ئینستاگرام" بە بڵاوكردنەوە گرتە ڤیدیۆییەك ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ شتێکی نایابم هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵتان بەشداری پێبکەم، ناساندنی خستنەبازاڕی دراوی فەرمی ترەمپ، كە تاکە دراوی فەرمی کە تا ئێستا دیزاینم کردوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "دراوەكە بە شانازییەوە هەر لێرە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دروستکراوە، بۆ ئەوەی ئاماژە بە گەورەیی ئەمریکا بکات".
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكرد، "لە ڕۆژی چوارشەممە 25ی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵەوە، مەدالیای زیوینی سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ بە چاپی یەکەمەوە بەردەست دەبێت، بە نرخی بە 100 دۆلاری ئەمریکی پێشکەش دەکرێت ".
ئەوەشی خستەڕو "هەر دراوێک بڕوانامەیەکی ئەسڵی لەگەڵدایە کە واژۆی منی لەسەرە وەک بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی كە دراوێکی ڕاستەقینەی ترەمپت کڕیوە".