دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆلاری كاش لە فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەدرێت بە گەشتیاران

هەرێم نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەمزوانە دۆلاری كاش لە فرۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی دەدرێت بە گەشتیاران.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە بانكی ناوەندی لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی گفتوگۆ و بەدواداچونی بۆ چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان كردووە،  لەنێویشیاندا مافی پێدانی دۆلاری کاش بەو هاوڵاتیانەی هەرێم کە گەشتدەکەن لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر.

ئاشکراشیکرد، سەرەڕای هەوڵەكانمان لە ماوەکانی پێشوودا بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو بابەتە، بەڵام چەند ئاستەنگێک بۆتە هۆی راگرتنی .

ڕوونیشیکردەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندی دڵنیاییدا کە چەند رێکارێکی نوێیان گرتۆتەبەر و، بەم نزیکانە چەند بانکێک لەو دوو فڕۆکەخانەیە دەستبەکاردەبن لە خزمەتگوزاری فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP