هەرێم نیوز
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا بە تەنها ناتوانێت بهرامبهر به دەوڵەتێک بوەستێت کە زۆر بە باشی پڕچهك كرابێت و دەستی بە سیستەمی چەک بگات، داواش دهكات وڵاتانی جیهان رێگه بگرن لهوهی لوبنان ببێته غهززهیهكی دیكه.
مەسعود پزیشكیان له لێدوانێكدا به سی ئێن ئێن-ی راگهیاند، "نابێت رێگه بدهین لوبنان بگۆڕێت بۆ غهززهیهكی دیكه، دهبێت وڵاتانی جیهان ههنگاو بنێن بۆ ئهوهی دۆخهكه نهگۆڕێت بۆ ململانێی ناوچهیی".
ئاماژهی بهوهشكرد، حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا بە تەنها ناتوانێت بهرامبهر به دەوڵەتێک بوەستێت کە زۆر بە باشی پڕچهك كرابێت و دەستی بە سیستەمی پێشكهوتی چەک بگات، "حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای لوبنان ناتوانێت بە تەنها لە بەرامبەر دەوڵەتێکدا بوەستێت کە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی ئەوروپی و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرگری و پشتیوانی و لێدەکرێت".
لە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، 23-09-2024، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان و ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 پێگە و مۆڵگەی چەکدارانی حزبوڵلای لوبنانیان لە شارۆچکەکانی کەرتی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات و باشووری لوبنان بۆمباران کردووە
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆمبارانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، 492 کەس کوژراون، کە 35ـیان منداڵ و 58 شیان ئافرەت بوون، هەروەها هەزار و 645 کەسیش لەو هێرشانەدا بریندار بوونە.