دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

زانیاری نوێ لەبارەی کۆبوونەوەکان لەسەر موچەی مانگەکانی هەشت و نۆ دەخرێتەڕوو

هەرێم نیوز

وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی سەردانی شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی موچە، رایگەیاند، کورتهێنان لە موچەی موچەخۆراندا هەیە دەبوایە شاندێکی باڵای حکومەت سەردانی بەغدای بکردایە تا چارەسەری کێشەکان بکەن، بەڵام بەهۆی گەشتی دوو وەزیری عێراق سەردانەکە دواکەوت، دەشڵێت، "تیمەکەمان لە بەغدا پرسیار لە بارەی ئەو کورتهێنانە دەکەن کە لە بابەتی موچەدا هەیە".

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە،" تیمێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغداو لیستی موچەی مانگی هەشت و نۆی فەرمانبەرانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و دواین گۆڕانکاری بایۆمەتریان لەگەل خۆیان بردووە، هەروەها پرسیار لە بارەی ئەو کورتهێنانە دەکەن کە لە بابەتی موچەدا هەیە و نزیکەی 250 ملیار دینارە کە بۆچی نەنێردراوە، تا ئەو بڕە بنێرن و موچەی مانگی هەشتی پێبدەین."

وتیشی،" کۆبوونەوەکانیان لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگەوە دەستپێکردووە تاوەکو ئێستا لە بەغدان هەموو ئەو پرسیار و تێبینی و داواکاریانەی کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەیبووە تیمەکەی ئێمە لەگەڵ خۆیان بردوویانە بۆ بەغدا، بۆیە چاوەڕوانی ئەنجامین بزانین کە لە دوایی ئەم کۆبوونەوانەی تیمی تەکنیکی هەردوولادا دەرئەنجام چی دەبێت و ئەوە مەسەلەی کاتە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە، کە 243 ملیار دینار لە مووچەی مانگی هەشت کورتهێنانیان هەیە و ئێستا 755 ملیار دینار لەبەردەستدایە.
هەر رۆژی یەکشەمە، هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، کە وەزارەتەکەیان سەرقاڵی چارەکردنی ئەو کورتهێنانەیە کە لە مووچەی مانگی هەشتدا هەیە، بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن، ڕاشیگەیاندووە، بۆ مووچەی مانگی هەشت وەزارەتی دارایی و ئابووری پێویستی بە 948 ملیار دینار هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP