دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

شاندی دارایی عێراق لە هەولێرە و بڕیارە لەگەڵ هەرێم کوببنەوە دەربارەی موچە و هەناردەکردنەوەی نەوت

هەرێم نیوز

شاندی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەویێرە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی هەرێم کۆبونەوە ئەنجامدەن دەربارەی موچەی فەرمانبەران و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

شه‌وی رابردوو، كەمال محەمه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری هەولێر و  سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون وسەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرد، کە پێکهاتبوو لە سەرۆکی لیژنە و ژمارەیەكی دیکە لە پەرلەمانتار و ئەندامانی لیژنە و ڕاوێژکارانی.

بڕیارە شاندی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆببنەوە و تێیدا تاوتوێی ڕێگە چارەسەرییەکانی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی كوردستان بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP