دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/09/2024

نێچیرڤان بارزانی: جەخت لە پاراستنی ماف و پێگەی ئافرەت دەکەمەوە

هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا دەکەم پابەندی یاسا بن، بانگەشەیەکی ئارام و شارستانی بەڕێوەبەرن و جەخت لە پاراستنی ماف و پێگەی ئافرەت دەکەمەوە.

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، داوا دەکەم پابەندی یاسا بن، بانگەشەیەکی ئارام و شارستانی بەڕێوەبەرن.

 باسی لەوەشکرد، بانگەشە نەبێتە مایەی گرژی نێوان لایەنەکان و دابەشکردنی کۆمەڵگەو هەموان ئازادن رەخنە بگرن بەڵام رق و کینە بڵاو مەکەنەوە.

ڕوونیشیکردەوە، جەخت لە پاراستنی ماف و پێگەی ئافرەت دەکەمەوەو لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان دوژمنی یەکتر نین بەڵکو رکابەری سیاسی یەکترن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP