دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

عێراق چەند بڕیارێکی لە بارەی لوبنانەوە دەرکرد

هەرێم نیوز

حكومه‌تی عێراق سێ بڕیاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی لوبنان ده‌ركرد و یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانیش، پێدانی ڤیزایه‌ به‌خۆڕایی به‌و هاوڵاتیانه‌ی لوبنان كه‌ ده‌یانه‌وێت گه‌شت بۆ عێراق بكه‌ن.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆک وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی لوبنانی لە عێراق دەرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجە سەختەی کە گەلی برای لوبنان پێیدا تێدەپەڕێت، وەک هاودەنگی و پشتیوانی عێراق و حکومەت و گەلەکەی، لەگەڵ برایانی لوبنان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان چەند بڕیارێکی دەرکرد.

١- درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری هاتنه‌ ژوره‌وه‌ بۆ ئه‌و هاوڵاتیه‌ لوبنانیانه‌ی له‌ عێراق ئاماده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌ گه‌شتكردن بێت بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ و دوباره‌ درێژده‌كرێته‌وه‌،  به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕگه‌كانی یاسای نیشته‌جێبونی بیانییه‌كان ژماره‌ (76ی ساڵی 2017) به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ جه‌نگییه‌ زۆره‌ملێیه‌ی كه‌ لوبنان پێیدا تێده‌په‌ڕێت.

٢- بەخشینی هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە کە لە ئێستادا سەرپێچی یاسا دەکەن لەو سزایانەی بەهۆی خاڵی یەکەمەوە دەکەوێتە سەریان.

٣- بەردەوام بوون لە پێدانی ڤیزای هاتنەناو عێراق بێ بەرامبەر بە هاوڵاتییانی لوبنانی کە خۆیان دەگەیەننە دەروازە سنوورییەکانی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP