دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

قائانی داوای لەسەركردەكانی شیعە كردووە رەخنە توندەكانیان دژی سودانی نەرمبكەنەوە

هەرێم نیوز

ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌فته‌ی رابردو داوای له‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانی عێراق كردوه‌ كه‌ ره‌خنه‌كان له‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران كه‌مبكه‌نه‌وه‌، كه‌ نوسینگه‌كه‌ی روبه‌ڕوی تۆمه‌تی "سیخوڕی" بوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ هه‌وڵێكدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و له‌كاتێكدا ململانێکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتربون. 

رۆژنامەی (الشرق الاوسط) لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، داوای لە سەركردە سیاسیەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە، رەخنە توندەكانیان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق هێور بكەنەوە، كە نوسینگەكەی روبەڕوی تۆمەتی سیخوڕیكردن بووەتەوە، لە هەولێكدا بۆ پتەوكردنی سەقامگیری لە عێراق، لەكاتێكدا ململانێكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست توندبونەتەوە.

سودانی لەم ماوە هەستیارەی پێش هەڵبژاردندا، روبەڕوی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە، كە لە هەوڵی سەرلەنوێ‌ بونیادنانەوەی ئابوری زیان لێكەوتوی عێراقە لەو ململانێیانەی بە درێژایی چەند دەیەیەك بەخۆیەوە بینیوە، لەهەمان كاتدا، پێویستە لەسەری هاوسەنگی بكات لەنێوان كاریگەری گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران و دانوستان كردن بۆ چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق سەركردایەتی دەكات.

رەنا مەنسور، لە سەنتەری (چاتام هاوس بۆ لێكۆڵینەوەكان) دەڵێت: ئێران بە دۆخێكی قورسدا تێپدەڕێت، لەكاتێكدا لە هەوڵی وەڵامدانەوەی دوژمنكاری ئیسرائیلدایە، گروپە چەكدارەكان لە عێراق بەجۆرێك بەشەڕهاتوون كە ترسی شڵەژانی سەقامگیری هەیە، كە ئەوە دواین شتێكە ئێران بیەوێت لە عێراق رووبدات.

ئەوە یەکەمجار نییە قائانی لەکاتی قەیراندا دەستوەردان لە عێراق بکات، لە مانگی (شوبات/2)دا، قائانی داوای لە کوتلە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق کرد، هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ڕابگرن، دوای ئەوەی هێرشێکی کوتلەیەک بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە ئوردن لە سنوری ڕۆژئاوای عێراق ئه‌نجامدراو بوەهۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP