دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سەدر: پێویستە وڵاتانی عەرەبی یەک ھەڵوێستبن بەرانبەر بە ئیسرائیل

هەرێم نیوز

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات بڕیارێک دەربکات بۆ کەمرکردنەوەی نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە عێراق و هاوکات ئامادەیی خۆشی نیشان دەدات بۆ ئەوەی لە ڕووی جەماوەرییەوە پاڵپشتی لەو بڕیارە بکات.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە بەرامبەر کردەوەکانی ئیسرائیل بەرامبەر بە خەڵکی فەڵەستین لە پۆستێکیدا لە تۆڕی X چەند داوایەک ئاراستەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی و پەرلەمانی عێراق دەکات.

موقتەدا سەدر  راشیگەیاند: داوایەکی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردوە بۆئەوەی بڕیارێک دەربکات کە دووربێت لە توندوتیژی و وەک قۆناغی یەکەم بۆ کەمکردنەوەی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی ئەمریکا لە عیراقدا، وتیشی، ئەگەر ئەو بڕیارە حکومەتی عیراقیش جێبەجێی نەکات، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران وەک ئەوەی دەنگی خەڵکە جێبەجێی بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی رابگیرێت و کاری باڵیۆزخانەکانیشیان سنوردار بکرێت، تەنانەت ھەوڵبدرێت بۆ پچڕاندنی پەیوەندی ئابوری لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.

ھەر لەو راگەیەنراوەدا سەدر داوای لە رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کردوە یەک ھەڵوێستیان ھەبێت بەرانبەر ئیسرائیل، ھەر وڵاتێکی عەرەبی یاخود ئیسلامیش پەیوەندی ھەیە لەگەڵ ئەو وڵاتە، یاخود پەیوەندی دروستدەکات لە داھاتوودا گۆشەگیر بکرێت و ھەموو وڵاتانی تری عەرەبی  پەیوەندیەکانیان لەگەڵیدا بپچڕێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP