دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەچێتە نیویۆرکی ئەمریکا.

نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە محەممەد شیاع سوودانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەرەو نیویۆرک بەڕێ دەکەوێت، "بە مەبەستی بەشداریکردن لە 79یەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان."

ئاماژەی بەوەشكرد، محەمەد شیاع سودانی وتاری عێراق لەبەردەم ئەنجومەنی گشتی پێشکەش دەکات، هەروەها لە لوتکەی ئایندەدا وتارێک پێشکەش دەکات، کە تێیدا زۆرێک لە سەرکردەکانی وڵاتان و سەرۆکەکان بەشداری دەکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، سودانی زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکی شاندە بەشداربوەکان ئەنجام دەدات، جگە لە کۆبونەوە لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی ژمارەیەک بەرپرسی ڕێکخراو و ئۆرگانە نێودەوڵەتییەکان.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP