دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

پێشەوا هەرامانی: "وەفاداری زۆر گرانبەهایە، لە کەسی بێ بەها چاوەڕێی مەکە"

هەرێم نیوز

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێدانی چەک بە پێشمەرگە دەداتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی زێدەڕۆییەکانی ئەم دواییانەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان، پەیامی خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی ناوبراو کرد.

پێشەوا هەورامانی، دەڵێت: وەڵامی خەڵکی کوردستان بۆ حەلبووسی ئەوەیە "وەفاداری زۆر گرانبەهایە، لە کەسی بێ بەها چاوەڕێی مەکە" (الوفاء غالي جدا، فلا تتوقعه من شخص رخيص).
دژایەتیکردنی کورد، ئەو دروشمەی سیاسییەکانی عێراق بیانەوێت پۆستێک یاخود دەستکەوتێک بەدەست بهێنن پەنای بۆ دەبەن و لەو ڕێگەیەوە هەوڵ دەدەن پێی بگەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق دژایەتی خۆی بۆ پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاند، هاوکات بە مەترسیی لەسەر دۆخی ناوخۆ وەسفیکردن، ئەمەش کاردانەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقی بە دوای خۆیدا هێنا.

پێشمەرگە لە ماددەی 121ـی دەستووری عێراق وەک هێزێکی فەرمی و پارێزەری دەستوور ناوی هێنراوە، سەرباری ئەم ڕاستییە، محەممەد حەلبووسی دەیەوێت بە ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی بۆ لای پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە، وەک هێزێکی کاریگەری لەشەڕی دژی داعش پێگەی خۆی لای لایەنە شیعییەکان بەهێز بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP