دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

قائانی لە بەغداد هەوڵی چارەسەرەكردنی كێشەكانی ناو ماڵی شیعە دەدات

هەرێم نیوز

ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران دوێنێ سێشه‌ممه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌غدای پایته‌خت بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ده‌یه‌وێت ناكۆكی نێو ماڵی شیعه‌ چاره‌سه‌ر بكات

رۆژنامەی (الشرق الاوسط) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سەرچاوە سیاسیەكان ئاشكرایدەكەن، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس، دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، گەیشتووەتە بەغداد، لەسەردانێكدا كە پێشبینی دەكرێت چاوی بە زۆربەی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بكەوێت، هاوشانی سەركردەی گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران.

بە گوتەی سەرچاوەکان قائانی لەگەڵ گەیشتنیدا بۆ بەغداد، لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدرو، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق كۆبووەتەوە.

هاوشێوەی زۆرینەی سەردانە نا راگەیەندراوەكانی تری قائانی، ئامانج و ئەنجامەكانی روونین، بەڵام ئاماژە سیاسی و ئەمنیەكانی ئێستا بۆ ئەوەدەچن، ئەو جەنەڕاڵە ئێرانیە كاربكات بۆ كۆتایهێنان بەو درزەی كەتووەتە ناو پەیوەندییە ناوخۆییەكانی نێوان هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و محەمەد شیاع سودانی، هاوشانی ئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەڵ سەركردەی گروپە چەكدارەكان و، تاوتوێكردنی هەڵوێستی ویلایەتە یەكگرتووەكان و، جەنگی ئیسرائیل لە غەززە.

بەوتەی سەرچاوەكان، ئەولەویەتی كاری سەردانەكەی قائانی بۆ عێراق، كێشەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و چارەسەركردنێتی.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە: ئەوەی لەم رۆژانەدا لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی روودەدات، گركانێكە خەریكە دەتەقێتەوە، ئەوەش وایكردووە ئێرانی هاوپەیمانیان دەستوەردان بكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP