هەرێم نیوز
وەزیری پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، چەند هۆکاتێک هەیە بۆ ئەو مامۆستایانەی هەرێم کە داوای گواستنەوە بۆ سەر پەروەردەی عێراق دەکەن هاوکات داوا لە وەزارەتی داراییش دەکەین ڕەزامەند بێت بە گواستنەوەیان.
بە گوێرەی نووسراوێک کە ئیبراهیم جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق داوای ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی دەکات بۆ گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەی هەرێم کە داوای گواستنەوە بۆ سەر پەروەردەی حکومەتی فیدراڵ دەکەن.
لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو مامۆستایانەی هەرێم کە داوای گواستنەوە دەکەن بەهۆکاری گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبون یان هاوسەرگیرییەوە نیشتەجێی پارێزگاکانی سەر بەحکومەتی عێراق بون.