دواین هەواڵ

عێراق‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

سوودانی ڕێوشوێنی تووندی ئەمنی دەگرێتەبەر لە ئەگەری هەر دزەكردنێكی ئەمنی

هەرێم نیوز
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێداگری دەکات لە گرتنبەری رێوشوێنی بۆ خۆبەدورگرتن لە ئەگەری هەر دزەكردنێكی ئەمنیی.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی كردووە و گفتوگۆ لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی عێراق كراوە، گوێبیستی دواین پێشهاتەكانی دۆخی لوبنان بووە بە تێروتەسەلی. 

جەختی لەوەشکردەوە، ئەنجوومەن پێداگری لەسەر دەروازە سنوریەكان كردووەتەوە بە گرتنبەری رێوشوێنی پێویست و خۆپارێزی، بۆ خۆبەدورگرتن  لە ئەگەری هەر دزەكردنێكی ئەمنیی.

ڕوونیشیکردەوە، ئەنجوومەن هەروەها جەخت لە وردبینیكردنی ئەمنیی كراوەتەوە لەسەر كەرەستەی هاوردەكراو بەشێوەیەكی چڕ، پێش ئەنجامدانی گرێبەست و، مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیا متمانەپێكراوەكان بەر لە پرۆسەی هاوردەكردنی ئامێری ئەلەكترۆنی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP