دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سوودانی لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی لوبنان هاتە دەنگ

هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراقی بەدواداچوون بۆ ئەو پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارانە دەکات کە ئەمڕۆ لە لوبنان ڕوویاندا

 باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارانە دەکات کە لە لوبنان ڕوودەدەن، هەروەها هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕووداوانە، جگە لە هەڕەشە و هێرشە بەردەوامەکانی دیکە کە ئەنجامدەدرێت، هەروەها هەڕەشەی دەستپێکردنی شەڕێکی بەرفراوان بۆ سەر لوبنان، بابەتگەلێکن کە پێویستیان بە دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بردنی ناوچەکە بەرەو هەڵدێر.

ئاشکراشیکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی کرد کە تیمە پزیشکییەکان و تیمە فریاگوزارییەکانی عێراق بنێردرێنە لوبنانی برا، بۆ ئەوەی بە خێرایی هاوکاریی بەپەلە پێشکەش بکەن، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بریندارانی مەدەنی بێتاوان. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP