دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 4 هەفتە

مەسرور بارزانی لە ئاهەنگی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداری کرد

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی کرانەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕایگەیاند، خۆشحاڵم ئەم بۆنەیە لێرە ئەنجام دەدرێت و هیوای یارییەکی خۆشی بۆ ئامادەبووان خواست. 

 ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی،  ڕێوڕەسمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دهۆک بەڕێوەدەچێت، هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بەخێرهاتنی میوانەکانی بەغدا دەکەین و خۆشحاڵم لەم بۆنە وەرزشییەدا ئامادەم، یەکەمجارە ڕێوڕەسمێکی لەم شێوەیە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونی خاڤێر تێباس سەرۆكی ئەنجوومەنی لالیگای ئیسپانیا و عەدنان دەرجاڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەربڕی.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، هیوای خواست یانەی دهۆک و زەورا ئەم شەو یارییەکی خۆش پێشکەش بکەن و بە دڵی هەمووان بێت، دەشڵێت: هەر سەرکەوتوو بن.

لای خۆیەوە عه‌دنان درجال، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ یاریگه‌ و له‌ بۆنه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پشتیوانیكردنی له‌ بۆنه‌كه‌

ئەمەش لە کاتێکدایە،  ئەمساڵ خولی ئەستێرەکانی عێراق بە بەشداریی 20 یانە بەڕێوەدەچێت، هاوکات بۆ دووەم وەرز لەسەریەک، لالیگای ئیسپانیا چاودێری خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP